ئەرشیفی عومەر شێخ مووس
Item set
Items
-
١١ی ئەیلول، سوپاس و پیرۆزبای بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یەک پەڕەیی بە زمانی کوردی کرمانجی و عەرەبی کە لە شوباتی ۱۹۷۰ دەرکراوە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییەکانی لقی بەریتانیای کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا.
-
١٤ - ٦٣ وتاری بامداد لەسەر عزالدین حوسێنی کۆپی وتاری ڕۆژنامەی بامدادی فارسی لەسەر عزالدین حوسێنی
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران.
-
نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن لەتیف رەشیدەوە لە جیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن لەتیف ڕەشید بە عەرەبی لە جیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE).
-
پەیامێک لە لایەن شێخ عزەدین حوسەینی مامۆستا عزەدین حوسەینی سێ داواکاری بەرزدەکاتەوە: ١. ڕاگرتنی سەرکوتکردن لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان. ٢. ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. ٣. لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان.
-
دروشمێکی نوێ، سیاسەتێکی کۆن دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی کومەڵە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رەخنەیەکی دوو لاپەڕەیی سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەت و دروشمی یەکێتی بڵاوکردۆتەوە. ئەم بەڵگەیە ڕەخنە لەوە دەگرێت کە جەلال تاڵەبانی وازی لە دروشمی "ئۆتۆنۆمی" هێناوە و لە جیاتی ئەوە دروشمی "مافی چارەنووس" یان هەڵگرتووە.
-
ڕاپۆرتێک لەسەر مەهاباد لە روژنامەی بامداد
(٢٥/١١/١٩٧٩). ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانی شاری مەهاباد لە ساڵی ١٩٧٩ و بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەیەکی نۆ خاڵی لە روژنامەی بامداد.
-
پۆستەرێك لە لایەن کۆمەڵەوە پۆستەرێکی بچووک لە لایەن رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵە، لە ساڵی ١٣٦٨ (١٩٨٩ ی زایینی) به بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڵاوکرایەوە.
- ڕاپۆرتێک له سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵه تی عێراق له قەڵادزێ
-
بەیاننامەی نوسینگەی شێخ عزەدین حوسەینی ئەم بەیاننامەیە باس لە خواستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بۆ چارەسەر کردنی سیاسی شەڕی سەپێنراو لە دژی کورد و ڕاگرتنی، هەر وەها پێشوازی دەکەن لە هاتنی شاندی دانوستانکار بۆ کوردستان. بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئۆتۆنۆمی کوردستان لە ئێرانێکی دیموکرات دەکەن و داوای یەکگرتوویی خەڵک دەکەن.
-
راگەیەندراوێکی واژوکراوی شاندی نوێنەرانی گەلی کورد سەبارەت بە رەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربەخۆکان. کۆپی وتارێک لە روژنامەی "کەیهان"ی فارسی. لەم بابەتەدا نوێنەرانی کورد ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە رەشنوسی ئەرکەکانی ناوچە سەربەخۆکان بەرز دەکەنەوە کە لە لایەن شاندی تایبەتی حکومەتی ئێران بۆ کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
-
بابەتێک دەربارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، لەسەر کتێبێکی عەزیز شەمزینی بابەتێکی پێنج لاپەڕەیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، بە پشتبەستن بە کتێبی "جوڵانەوەی ئازادی نیشتمانیی کوردستان". عەزیز شەمزینی لە ساڵەکانی ١٩٤٠ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کورەزای عەبدالقادر شەمزینی. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە شاری لینینگراد بەدەستهێناوە. کتێبەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی چاپ کراوە.
-
جیاکاری رەگەزی لە ئێران یەک پەڕەی زانیاری بە ناونیشانی " جیاکاری لە ئێران" کە لە ساڵی ۱۹۸۹ لەلایەن گروپێکی نەناسراوی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا دەڵێت "بە جیاکردنەوەی پیاوان لە ژنان وەک هاوڵاتییەکی پلە دوو"، کۆماری ئیسلامی شێوەیەکی جیاکاری دروستکردووە کە هاوشێوەی ئەوەیە لە ئەفریقایی باشوور هەیە.
- بەیاننامەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
-
بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران ژمارە ۱۰ (۲۱ی تشرینی دووەمی ۱۹۷۹) ژمارە ۱۰ی بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران لەگەڵ دە لاپەڕەی هەواڵ و وتار کە لەلایەن ڕێکخراوی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بڵاوکراوەتەوە. مەرجەکانی ئاگربەست و پلانی سەربەخۆیی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کوردستان و هەروەها کورتە هەواڵ دەربارەی ناوچە جیاوازەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان و وتارێک دەربارەی ڕێزگرتن لە یادەوەری شەهیدانی تێدایە.
-
کۆپی بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی بە دەستنوسی جەلال تاڵەبانی. کۆپی بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی بە دەستنوسی جەلال تاڵەبانی.
-
جاڕنامەی دەستنوسی سایکلۆستایل بۆ گەلی کورد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. جاڕنامەی دەستنوسی سایکلۆستایل بۆ گەلی کورد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
-
ڕەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربۆخەکان (بە فارسی) لەم وتارەدا هاشم سەباغیان، یەکێک لە ئەندامانی شاندی تایبەتی حکومەتی ئێران بۆ کوردستان، ڕەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربۆخەکانی لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیهان هاوبەش کرد و داوای لە خەڵک و لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە ماوەی دوو هەفتە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەم رەشنوسە لەگەڵ سکرتێری شاندەکە بخەنە روو.
-
رەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربەخۆکان نوسینگەی دەرەوەی ووڵاتی شێخ عزەدین حوسێنی ڕەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربەخۆکان لەلایەن شاندی تایبەتی حکومەتی ئێران بۆ کوردستان، بۆ ئاگاداری کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات وەرگێران کردووە.
-
دەقی ئینگلیزی وتارەکەی فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو. دەقی ئینگلیزی وتارێکی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد محمد حوسێن - کە ئەوکات لە ئەوروپا دەژیا - بۆ کۆنگرەیەکی کوردی لە ئەمستردام لە تشرینی یەکەمی ۱۹۸۳ بە سپۆنسەری پەیمانگای توێژینەوەی خەڵکی ستەملێکراو.
-
نامەیەک لە شەهید خەلیل سەعودەوە بۆ جەلال تاڵەبانی (۱۹۷۸) بەڵگەنامەیەکی گەورەی دوو لاپەڕەیی کە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر کوشتنی خەلیل سەعود، کە تێیدا نامەیەکی دەستنووسی لە سەعودەوە بۆ جەلال تاڵەبانی تێدایە.
-
نامیلکەی کومەڵەی خوێنکارانی کورد لە ئەوروپا، لقی بەریتانی، بە تایپی عەرەبی نامیلکەیەک بە تایپی عەرەبی کە لە لایەن لقی بەریتانیایی کومەڵەی خوێنکارانی کورد لە ئەوروپا دەرچووە (١٩٦٦).
-
نامیلکەیەک کە لە لایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد له ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە نامیلکەیەك بە زمانی عەرەبی کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە لە شوباتی ١٩٦٦ کە راپۆرتیان لەسەر کۆبونەوەی ئەم دواییانەی چیکۆسلۆڤاکیا بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ لێدوانیان لەسەر بارودۆخی کوردستان و داواکارییەکانی سەربەخۆیی.
-
نامەیەکی کراوەی دەست نوس لەلایەن پارتی دیموکراوتی کوردستانەوە (٦ لاپەرەیە). نامەیەکی کراوەی دەست نوس لەلایەن پارتی دیموکراوتی کوردستانەوە (٦ لاپەرەیە)
-
زانیاری لەسەر لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە سوریا، لەلایەن عومەر شێخ مووسەوە کۆکراوەتەوە بۆ ئەمیر حەسەن پوور بەڵگەنامەیەکی چوار لاپەڕەیی لەسەر پارتە سیاسییە کوردییەکان لە سوریا کە لە لایەن عومەر شێخ مووسەوە بۆ ئەمیر حەسەن پوور کۆکراوەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٤ بۆی نێردراوە. لە لاپەڕەی کۆتاییدا هێڵکارییەک هەیە کە لق و جیابوونەوە و یەکگرتنە جۆراوجۆرەکانی ناو بزووتنەوەی کوردی سوریا نیشان دەدات.