ئەرشیفی عومەر شێخ مووس
Item set
Items
-
زنجیرە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی لە لایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
-
زنجیرە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کۆمەڵە.
نۆ ڕاپۆرت لەسەر بەرەکانی شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها چەند بابەت لەسەر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەخۆدەگرێت. -
Shoresh No.1 Issue no. I of the periodical Şoriş, organ of Komełey Şorişgêrî Zeḧmetkêşanî Kurdistanî Êran (Revolutionary Workers’ Party of Iran - Sweden)
شۆرش ژمارە ١ ژمارەی ١ گۆڤاری شۆرش - ئۆرگانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (پارتی کرێکارانی شۆڕشی ئێران - سوید ) -
لێدوانێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر شەهیدکردنی شاسوار جەلال
لێدوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر شەهیدبوونی شاسوار جەلال (١٩٤٧- ١٩٧٨)، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دیاری یەکێتی و هەروەها دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کە لە گوندی تەنگیسەری قەرەداغ لە هەرێمی کوردستان بە دەستی هێزە عێراقییەکان کوژرا لە ٣١ی کانونی یەکەمی ١٩٧٨. -
پەیامی شێخ عزەدین حوسەینی بۆ تاک و لایەنەکانی دەرەوەی وڵات
شێخ عزەدین حوسێنی لەم نامەیەدا باسی سەفەری خۆی بۆ ئەوروپا و دیدار لەگەڵ گرووپ و رێکخراوە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی ئیسلامی ئێران دەکات. ناوبراو کوردستانی وەک قەڵای دیموکراسی ئێران دەناسێنێت و داوای لە لایەنە جۆراوجۆرەکان کرد کە یەکگرتوو بن لە دژی ڕژێمی خومەینی بۆ دامەزراندنی ئێرانێکی دیموکرات بۆ هەموو لایەک. -
بەیاننامەیەک بە زمانی فارسی سەبارەت بە سەرکردایەتی کاتی و ساڤاک SAVAK [ قياده موقت و ساڤاک]
وەرگیراوە لە کتێبی ساڤاک (١٩٧٨): ساڤاک لە نێو کوردانی عێراقدا بەدوای کەسی نوێدا دەگەڕا کە وڵاتیان بەجێهێشتبوو وە بەرەو ناوەڕاستی ئەوروپا هەڵهاتبوون بۆ ئەوەی بەکاریانبهێنن بۆ ئەوەی کوردەکان ڕازی بکات بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق و دەستپێکردنی شەڕی گەریلا لەدژی حکومەتی بەعسی عێراق. ئەم پارچەیە باس لە محمد مەحمود عەبدولڕەحمان ناسراو بە سامی ڕەحمانی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەکات. -
مانەوە: گۆڤارێک بۆ ژینگەناسی، کلتورو مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان. بەرگی ۱:۱ (ئازار-ئایار۱۹۹۰)
بەرگی یەکەمی گۆڤاری ژیانەوە کە گۆڤارێکە بۆ ژینگەناسی، کلتور و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان. بەرگی ۱:۱ (ئازار-ئایاری ۱۹۹۰). لەم گۆڤارەدا وتارەکانی سەبارەت بە هەڵەبجە، جەنگی کیمیایی و ناوکی، بزووتنەوەکانی ئاشتی و ڕاگەیەندراوێک لەلایەن کۆمەڵەی کوردی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان لە خۆ دەگرێت. گۆڤارەکە لەلایەن ئەم کۆمەڵەیەوە لە بوڵغاریا بڵاوکرایەوە. -
هەوڵەکان بەرەوە تێگەیشتن - کۆمەڵێک بەڵگەنامە- بەرگی یەکەم
لەم بەرهەمەدا، بەیاننامە و هەڵوێستە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ١٩٧٩ (١٣٥٧) کۆکراونەتەوە. -
هەوڵەکان بەرەوە تێگەیشتن - کۆمەڵێک بەڵگەنامە- بەرگی دووەم
ئەم کۆکراوەیە بەیاننامە و هەڵوێستە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لەخۆدەگرێت. -
٢٦ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
-
ژمارەی هەشتەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان)
ژمارەی هەشتەمی هەواڵنامەی کوردستان ڕاپۆرتێکی مەیدانی لە بارەی بارودۆخی مەهاباد لە مانگی ئابی ساڵی ( ١٩٧٨) لە خۆدەگرێت، کە تێیدا پەیامنێرەکە چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە کوردیەکان ئەنجام داوە لەوانەش شێخ حوسەینی، وە سەردانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ناوچەکەدا کردووە. وە هەروەها چەند کورتە هەواڵێکی تێدایە لەسەر بارودۆخی شارە جیاوازەکان، بە تایبەتی شارە کوردیەکان لەوانەش: مەهاباد، سنە، سەقز، کرماشان، ڕەشت، مەریوان، سەرپێڵی زەهاو، قەسری شیرین، کرند، بوکان، سەردەشت، بانە، پاوە، شنۆ و بەلووچستان. -
بەیاننامەی کۆتایی و بڕیارنامەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
-
ژمارەی نۆیەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان)
ژمارەی نۆیەمی خەبەرنامەی کوردستان(هەواڵنامەی کوردستان) بەشی دووەمی ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕەی شەڕی کوردستان (بەشی یەکەم، لە ژمارەی هەشتەم) و هەندێک کورتە ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخی شارە جۆراوجۆرەکان وەک کامیاران، پاوە، سەردەشت، شنۆ، سەقز، مەهاباد، ورمێ، و تاران لەخۆدەگرێت. -
ژمارەی شەشەمی ڕۆژنامەی هیوا
ژمارەی شەشەمی ڕۆژنامەی "هیوا" کۆمەڵێک هەواڵ لەبارەی کوردستانی ئێران و کێشەکانی لەگەڵ حوکومەتی تاران لەخۆدەگرێت. کۆمەڵێک هەواڵی لەسەر کۆنفرانسی سنە، سەربەخۆی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا، هێرشی ئاسمانی عێراق بۆ سەر خاکی ئێران، وە هەرەوەها سانسۆر کردنی بەرنامە کوردییەکان لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆدا تێدایە. -
ژمارەی سیانزەیەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان).
ژمارەی سیانزەیەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان) کە پێکدێت لە ڕاپۆرت لە سەر دانوستانەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکومەتی ناوەندی ئێران سەبارەت بە سەربەخۆیی لە کوردستان، پەیامی شێخ عزەدین حوسەینی بۆ ڕۆژی قوتابیان، زانیاری لەسەر ڕادەی بەشداری شارەکانی کوردستان لە ڕیفراندۆم، وە هەواڵەکانی سەربازی تێدایە. -
ژمارەی بیستەمی گۆڤاری "مردوم" (گۆڤاری فەرمی حیزبی توودەی ئێران)
شەش لاپەڕەی هەواڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بیستەمین ژمارەی "مەردوم" پێکدەهێنن، کە حیزبی تودەی ئێران لە ۳۰ی ئایاری ۱۹۷۹ بڵاویکردەوە (لاپەڕەی پێنجی وونبووە). "هەڕەشەی ئاژاوەگێڕان لە کوردستان" ناونیشانی وتارێکی کورتە لە لاپەڕە دوودا سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان. نووسەر داوا لە حکومەت دەکات کە ئەو کەسانە سەرکوت بکات کە لە ڕژێمی پێشوودا تێوەگلاون وە بنەماڵەی بارزانی کە مەریوان و هەورامان/عومەرات و دێواندەرەیان لە ناوچە کوردییەکانی دیکەدا گرت. بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئەم گروپانە دزیان لە خەڵک کردووە، هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە و دەستیان بەسەر چەکی خەڵکی تردا دەگرت. -
یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا، لقی بەریتانیا، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی ساڵی ١٩٧٤ بو سەر قەڵادزێ لە مانگی نیسانی ١٩٨٥ بڵاوکردۆتەوە.
بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یەک لاپەرەی کە لەلایەن لقی بەریتانیای یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٥بڵاوکرایەوە بە بۆنەی هێرشی ئاسمانی عێراق بو سهر گوندی قەڵادزێ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ کە ئەوکاتە لە لایەن کۆمەڵەیەکی گەورەی خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی داگیرکرابو. -
تێڕوانینی شێخ عزەدین حوسەینی سەبارەت به پەیوەندی نێوان ئیسلام و کورد.
شێخ عزەدین حوسەینی سەرەتا بە وردی باس لە پەیوەندی نێوان ئێسلام و کورد دەکات لە درێژایی مێژوودا. چۆن سەرەتا بەرەنگاری بوون، بەڵام بوون بە میراتگری ڕاستەقینەی ئێسلام بە بەراورد بە گەلانی تری ناوچەکە. شێخ عزەدین حوسەینی پاشان ئاماژەی بە چەند کەسایەتییەکی مێژوویی کورد کرد بە شێوازی جیاواز خزمەتیان بە ئیسلام کردووە و لە کۆتاییدا ئەم پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە: بۆچی کورد وڵاتی خۆی نییە؟ -
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران نووسراوه.
ڕێککەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەنێوان شێخ عزەدین حوسەینی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی چریکەکانی فیدایی گەلی ئێران لەخۆدەگرێت. -
دوو نامە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی پان ئێرانیست/ ئێران دۆستی
نامەکەی مەلا مستەفا بارزانی (٢/٧/١٩٦٧) بۆ سەروکی پارتی پان ئێرانیست/ئێراندۆست بەبۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکە و وەڵامی موحسین پزشکپور لە (٨/٧/١٩٦٧) بۆ نامەکەی بارزانی. -
تێکستی تایپکراو: شازادە حەمدی بەگ، شێخ مەحمود، تۆفیق وەهبی و گێرترود بێڵ.
تێکستێکی تایپکراوی چوار لاپەڕەیی کە لەلایەن تۆفیق وەهبیەوە لە ساڵی ١٩٦٤ دراوە بە عومەر شێخ مووس، هەرچەندە نووسەرەکەی نەنووسراوە. باسێکی وردی ڕووداوەکانی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٢ دەخاتە ڕوو، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو پلانە ڕکابەرانەی کە پێشنیارکراوە بۆ دانانی حەمدی بەگی بابان یان شێخ مەحمود لە پۆستێکی حوکمڕانیدا.