Iran
Item set
Items
-
هونه رمه ندێکی پاسداران به تابلۆکەیەوە کە تابلۆی ڕۆناڵد ڕیگانە، ١٩٨٥. وێنەیەکی ئیدث ماوبێک لە وێنەکێشێکی بەشی ڕۆشنبیری سوپای پاسداران کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە تاران گیراوە. وێنەکێشەکە کارەکەی کە وێنەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆناڵد ڕیگانە وەک هۆکاری مەرگ پیشان دەدات.
-
وێنەی عەبدولمەجید مەجیدی و ئەوانی تر لە یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی ڕاستاخیزی ئێرانی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥. وێنەیەکی قیاس ١١ × ٩ لەلایەن ئیدیث ماوبێک لە یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی راستاخیزی ئێران لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥. وێنەکە عەبدولمەجید مەجیدی وەزیری دەوڵەت و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پلان و بودجە لە ناو ئامادەبوواندا پیشان دەدات لەگەڵ ئەندامانی تری پارتی راستاخیز.
-
وێنەی کارگەی لابردنی گۆگرد لە بید بۆلاند، پارێزگای خوزستان، ئێران، ساڵی ١٩٧٥. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە کارگەی لابردنی گۆگرد لە پاڵاوگەی بید بۆلاند لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای خوزستان، ئێران، ساڵی ١٩٧٥.
-
وێنەی فاروق ڕەمەزان و هاوسه ره که ی له باشووری تاران ١٩٩٤. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە فاروق ڕەمەزان و هاوسەرەکەی لە باشووری تاران ، ساڵی ١٩٩٤.
-
وێنەی فاروق ڕەمەزان لەگەڵ ژن و کچ و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە باشووری تاران، ساڵی ١٩٩٤. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە فاروق ڕەمەزان لەگەڵ هاوسەر و کچ و کوڕەکەی لە ماڵەکەیان لە باشووری تاران، لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئێران گیراوە.
-
وێنەی هاشام فایز کە ڕۆڵی ئیمام حوسەین دەگێڕێت لە نمایشێکی تەعزیەدا لە ئێران، ساڵی ١٩٩١. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک کە لە ساڵی ١٩٩١ لە ئێران گیراوە لە نمایشێکی تەعزییە کە تیایدا هاشام فایز بە دانیشتن و سەرپۆشەوە ڕۆڵی شەهید ئیمام حوسەین دەگێڕێت.
-
وێنەی سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیرعباس هویدا لە ساڵی ١٩٧٥ وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیر عەباس هویدا لە ساڵی ١٩٧٥ کە لە ئۆفیسەکەی لەبەردەم نەخشەیەکی گەورەی ئێران و کەنداو و هەروەها وێنەی سەرکردەکانی جیهان وەستاوە.
-
وێنەی سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیر عەباس هویدا لە ساڵی ١٩٧٥ لە یەکەمین کۆنگرەی حزبی نوێی ئێراندا . وێنەی سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیر عەباس هویدا لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥ لە یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی "راستاخیز" ی ئێرانی - ناوەکە بە فارسی لەسەر دیواری پشتەوەی هۆڵی کۆنگرە نووسراوە.
-
وێنەی تێرمیناڵی نەوتی دوورگەی خارک، ساڵی ١٩٧٥. وێنەیەکی تێرمیناڵی نەوتی دوورگەی خارک کە لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ئیدیث ماوبێکەوە گیراوە و ئەو بۆڕییە گەورانە پیشان دەدات کە نەوتی خاو لە کێڵگەکانەوە دەهێنن.
-
وێنەی پیاوێک لای وێنەیەکی سەر دیوار، تاران، ساڵی ١٩٨٥. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە تاران گیراوە. وێنەکە پیاوێکی بەتەمەن پیشاندەدات کە لەسەر شۆستەیەک لای دیوارێکەوە دانیشتووە و ڕۆژنامە دەخوێنێتەوە، دیوارەکە وێنەیەکی ژنانی ئێرانی پیشاندەدات کە خشڵەکانیان دەبەخشن بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی شەر.
-
صورة لرجل يصلي في الشارع في جامعة طهران، ١٩٨٥. وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە تاران لە ساڵی ١٩٨٥ گیراوە. وێنەکە پیاوێک پیشان دەدات کە لەسەر شەقام لە زانکۆی تاران نوێژ دەکات، لە ژێر وێنەیەکی دیواریدا کە خوێندکاران لە مزگەوتدا پیشان دەدات .
-
وێنەی محمد ئەشئەد وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە محەمەد ئەشئەد کە ڕۆڵی خراپەکارێک دەگێڕێت لە نمایشێکی دراماییی تەعزێدا/پرسەدا لە ئێران (لەوانەیە تاران بێت) لە ساڵی ١٩٩١.
-
وێنەی خێزانی ڕەمەزان لە تاران لە کاتی نمایشی تەعزییە/پرسە لە ماڵەکەی خۆیان، ساڵی ١٩٩٤. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە خێزانی ڕەمەزان لە ماڵەکەی خۆیان لە باشووری تاران لە ئێران، ساڵی ١٩٩٤. لە وێنەکەدا نمایشێکی تەعزییە ئەنجام دەدەن، وە پەیکەری حوسەین (یان لەوانەیە یەکێک لە شەهیدە شیعەکانی تر بێت) لەسەر زەویەکەیە.
-
وێنەی دەروازەی بەندەر شاهپووری ئێران (بەندەر خومەینی ئێستا)، ساڵی ١٩٧٥. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە دەروازەی بەندەر شاهپووری ئێران (کە ناوەکەی دوای شۆرشی ئیسلامی ئێران گۆرا بۆ بەندەر خومەینی). وێنەکە لە ساڵی ١٩٧٥ گیراوە و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیشان دەدات کە لەسەر لەنگەرەکە لە تەنیشت کەشتی و کرێنەکان بەڕیز وەستاون.
-
وێنەی کارگەی چنین لە تاران، ساڵی ١٩٨٥. وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە کارگەیەکی چنین کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە تاران گیراوە. وێنەکە دوو پیاو پیشان دەدات کە لای تەونێکەوە کە گڵۆڵەی رەنگاو رەنگی خوری لێیە دانیشتوون. لە ژوری سەریانەوە دوو کۆپی تابلۆی پیاوێکی چینی لێیە کە جلوبەرگی فەرمی لەبەردایە.
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "ژنێك بەلای تابلۆیەکی دیواریدا دەڕوات کە تیایدا کچێکی گەنج گوڵ پێشکەش بە جەنگاوەرێکی مردوو دەکات، تاران، ئێران، کانوونی یەکەمی ١٩٨٥". وێنەیەكی ئیدث ماوبێك کە لە تاران گیراوە لە ساڵی ١٩٨٥ لە ژنێك کە بەلای تابلۆیەکی دیواریدا دەڕوات کە تیایدا کچێکی گەنج گوڵ پێشکەش بە جەنگاوەرێکی مردوو دەکات.
-
Photograph with annotation: "Crowd in Liberty Square. Iran, 1984". Photograph by Edith Maubec of crowds watching a military parade in Liberty Square in Tehran in 1984
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "دار بەهەشت - دەرگای گۆڕستانی بەهەشت. ژنان ماتەمینی منداڵ و مێردەکانیان دەگێڕن. [...] وێنەی سەرکردەکانی سوپایی پاسدارانی ئێران. کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥." وێنەیەك لەلایەن ئیدث ماوبێکەوە
-
Photograph with annotation: "Faizeh Theology School in Qom. Iran, 1985". وێنەیەك لەلایەن ئیدیث ماوبێکەوە.
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "قوتابخانەی ئاینزانی فەیزیە. قوم، ئێران، ١٩٨٥." وێنەیەك لەلایەن ئیث ماوبێکەوە
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "هاشمی ڕەفسەنجانی و سەرۆک خامنەیی لەبەردەم پەرلەمان لە تاران، ئێران، ١٩٨٥". وێنەی ئیدیث ماوبێک لە عەلی خامنەیی سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٩ لە تەنیشت ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی (١٩٣٤-٢٠١٧) لە دەرەوەی پەرلەمان لە تاران دانیشتووە لە ساڵی ١٩٨٥، کە ساڵی دووبارە هەڵبژاردنەوەی خامنەیی بوو
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "هاشمی ڕەفسەنجانی و سەرۆک خامنەیی لەبەردەم پەرلەمان لە تاران، ئێران، ساڵی ١٩٨٥". وێنەیەکی ئیدث ماوبێک لە عەلی خامنەیی کە سەرۆک کۆماری ئێران بوو لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٩. خامنەی لە تەنیشت ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی (١٩٣٤-٢٠١٧) یە لە دەرەوەی پەرلەمان لە تاران لە ساڵی ١٩٨٥، ساڵی دووبارە هەڵبژاردنەوەی خامنەیی.
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پەرلەمان لە نوێژی هەینی لە زانکۆی تاران، ئێران، ساڵی ١٩٨٤." وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پەرلەمان لە نوێژی هەینی لە زانکۆی تاران، ئێران، ساڵی ١٩٨٤."
-
Photograph with annotation: "Hachemi Rafsanjani, president of parliament, at Friday prayers. Tehran, Iran, 1984". Photograph by Edith Maubec.
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "لەناو قەرەباڵغی تاران، لە ناوەڕاستی خۆبەخشەکانی کاروانی کەربەلا، کوڕێکی بچووک لەسەر شانی باوکیەتی و هاتووە بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمان، ئێران، ساڵی ١٩٨٥". وێنەیەک کە لە لایەن ئیدث ماوبێكەوە گیراوە لە کۆمەڵێک خۆبەخشی ئێرانی بۆ کاروانی کەربەلا کە بەرەو بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لەگەڵ عێراق لە ساڵی ١٩٨٥ بەڕێکەوتوون. وێنەکە لە تاران گیاراوە.