-
ژمارەی پێنجەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان).
ژمارەی پێنجەمی خەبەرنامەی کوردستان(هەواڵنامەی کوردستان)، بابەتێک لەسەر مستەفا چەمران و ڕۆڵی ناوبراو له سەرکوتکردنی کوردستان لەخۆدەگرێت. (پەرەی سێیەمی وون بووە) هەروەها لە ڕاپۆرتێکی تردا باس لە هێرشی سوپای ئێران بۆ سەر شاری مەهاباد لە ١١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧٩ دەکات کە بووە هۆی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە. چوار لاپەڕەی کۆتایی باس لە بارودۆخی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و ململانێیان لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
-
The Last Defense of Martyred Mojahed Ali Mihandust
A 48-page booklet presenting Ali Mihandust (1944-72) and his last defence in the Military Court of Justice of the Pahlavi Regime.
-
ژمارەی نۆیەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان)
ژمارەی نۆیەمی خەبەرنامەی کوردستان(هەواڵنامەی کوردستان) بەشی دووەمی ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕەی شەڕی کوردستان (بەشی یەکەم، لە ژمارەی هەشتەم) و هەندێک کورتە ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخی شارە جۆراوجۆرەکان وەک کامیاران، پاوە، سەردەشت، شنۆ، سەقز، مەهاباد، ورمێ، و تاران لەخۆدەگرێت.
-
ژمارەی شەشەمی ڕۆژنامەی هیوا
ژمارەی شەشەمی ڕۆژنامەی "هیوا" کۆمەڵێک هەواڵ لەبارەی کوردستانی ئێران و کێشەکانی لەگەڵ حوکومەتی تاران لەخۆدەگرێت. کۆمەڵێک هەواڵی لەسەر کۆنفرانسی سنە، سەربەخۆی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا، هێرشی ئاسمانی عێراق بۆ سەر خاکی ئێران، وە هەرەوەها سانسۆر کردنی بەرنامە کوردییەکان لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆدا تێدایە.
-
ژمارەی سیانزەیەمی "خەبەرنامه کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان).
ژمارەی سیانزەیەمی "خەبەرنامەی کوردستان" (هەواڵنامەی کوردستان) کە پێکدێت لە ڕاپۆرت لە سەر دانوستانەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکومەتی ناوەندی ئێران سەبارەت بە سەربەخۆیی لە کوردستان، پەیامی شێخ عێزەدین حوسەینی بۆ ڕۆژی قوتابیان، زانیاری لەسەر ڕادەی بەشداری شارەکانی کوردستان لە ڕیفراندۆم، وە هەواڵەکانی سەربازی تێدایە.
-
ژمارەی بیستەمی گۆڤاری "مردوم" (گۆڤاری فەرمی حیزبی توودەی ئێران)
شەش لاپەڕەی هەواڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بیستەمین ژمارەی "مەردوم" پێکدەهێنن، کە حیزبی تودەی ئێران لە ۳۰ی ئایاری ۱۹۷۹ بڵاویکردەوە (لاپەڕەی پێنجی وونبووە).
"هەڕەشەی ئاژاوەگێڕان لە کوردستان" ناونیشانی وتارێکی کورتە لە لاپەڕە دوودا سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان. نووسەر داوا لە حکومەت دەکات کە ئەو کەسانە سەرکوت بکات کە لە ڕژێمی پێشوودا تێوەگلاون وە بنەماڵەی بارزانی کە مەریوان و هەورامان/عومەرات و دێواندەرەیان لە ناوچە کوردییەکانی دیکەدا گرت. بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئەم گروپانە دزیان لە خەڵک کردووە، هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە و دەستیان بەسەر چەکی خەڵکی تردا دەگرت.
-
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران نووسراوه.
ڕێککەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەنێوان شێخ عێزەدین حوسەینی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران لەخۆدەگرێت.
-
دوو نامە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی پان ئێرانیست/ ئێران دۆستی
نامەکەی ملا مستەفا بارزانی (٢/٧/١٩٦٧) بۆ سەروکی پارتی پان ئێرانیست/ئێراندۆست بەبۆنەی کونگرەی پێنجەمی حزبەکە و وەلامی موحسین پزشکپور لە (٨/٧/١٩٦٧) بۆ نامەکەی بارزانی.
-
Water and Irrigation in Iran (1968)
An 80-page illustrated report on water and irrigation in Iran (published in February 1968) including discussion of physical characteristics, rainfall, economics, dam construction, and irrigation systems