ئەرشیفی دیجیتاڵی کوردی
Item set
Items
-
١١ی ئەیلول، سوپاس و پیرۆزبای بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یەک پەڕەیی بە زمانی کوردی کرمانجی و عەرەبی کە لە شوباتی ۱۹۷۰ دەرکراوە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییەکانی لقی بەریتانیای کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا.
-
1976? “Guzarish-I Sinatur Payk” [includes six loose pieces of paper] “Guzarish-I Sinatur Payk” [includes six loose pieces of paper]
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران.
-
نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن لەتیف رەشیدەوە لە جیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن لەتیف ڕەشید بە عەرەبی لە جیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE).
-
پەیامێک لە لایەن شێخ عزەدین حوسەینی مامۆستا عزەدین حوسەینی سێ داواکاری بەرزدەکاتەوە: ١. ڕاگرتنی سەرکوتکردن لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان. ٢. ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. ٣. لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان.
-
دروشمێکی نوێ، سیاسەتێکی کۆن دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی کومەڵە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رەخنەیەکی دوو لاپەڕەیی سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەت و دروشمی یەکێتی بڵاوکردۆتەوە. ئەم بەڵگەیە ڕەخنە لەوە دەگرێت کە جەلال تاڵەبانی وازی لە دروشمی "ئۆتۆنۆمی" هێناوە و لە جیاتی ئەوە دروشمی "مافی چارەنووس" یان هەڵگرتووە.
-
ڕاپۆرتێک لەسەر مەهاباد لە روژنامەی بامداد
(٢٥/١١/١٩٧٩). ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانی شاری مەهاباد لە ساڵی ١٩٧٩ و بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەیەکی نۆ خاڵی لە روژنامەی بامداد.
-
وێنەیەکی عەبدولڕەحمان قاسملوو له مههاباد. عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد وتارێک پێشکەش دەکات لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩.
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کەمپێکی کرێکارە وەرزیە کوردەکان، نزیک ئیزمیر، تورکیا، ۱۹۹۸." وێنەیەکی ئیدث ماوبێك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: ""کەمپێکی کرێکارە وەرزیە کوردەکان، نزیک ئیزمیر، تورکیا، ۱۹۹۸."
-
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "بەیانیەک لە دۆغۆبایەزید، کوردستانی تورکیا (باکور) ١٩٩٧." وێنەیەکی ئیدیث ماوبێك کە لەپەراوێزیدا نووسراوە: "بەیانیەک لە دۆغۆبایەزید، کوردستانی تورکیا (باکور) ١٩٩٧." سێ پیاو لەسەر کورسیی لای مێزێکەوە دانیشتون و دوو کەسی تر لە پشتەوە وەستاون. هەموویان سەیری کامێراکە دەکەن.
-
پۆستەرێك لە لایەن کۆمەڵەوە پۆستەرێکی بچووک لە لایەن رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵە، لە ساڵی ١٣٦٨ (١٩٨٩ ی زایینی) به بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڵاوکرایەوە.
- ڕاپۆرتێک له سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵه تی عێراق له قەڵادزێ
-
بەیاننامەی نوسینگەی شێخ عزەدین حوسەینی ئەم بەیاننامەیە باس لە خواستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بۆ چارەسەر کردنی سیاسی شەڕی سەپێنراو لە دژی کورد و ڕاگرتنی، هەر وەها پێشوازی دەکەن لە هاتنی شاندی دانوستانکار بۆ کوردستان. بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئۆتۆنۆمی کوردستان لە ئێرانێکی دیموکرات دەکەن و داوای یەکگرتوویی خەڵک دەکەن.
-
راگەیەندراوێکی واژوکراوی شاندی نوێنەرانی گەلی کورد سەبارەت بە رەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربەخۆکان. کۆپی وتارێک لە روژنامەی "کەیهان"ی فارسی. لەم بابەتەدا نوێنەرانی کورد ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە رەشنوسی ئەرکەکانی ناوچە سەربەخۆکان بەرز دەکەنەوە کە لە لایەن شاندی تایبەتی حکومەتی ئێران بۆ کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
-
بابەتێک دەربارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، لەسەر کتێبێکی عەزیز شەمزینی بابەتێکی پێنج لاپەڕەیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، بە پشتبەستن بە کتێبی "جوڵانەوەی ئازادی نیشتمانیی کوردستان". عەزیز شەمزینی لە ساڵەکانی ١٩٤٠ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کورەزای عەبدالقادر شەمزینی. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە شاری لینینگراد بەدەستهێناوە. کتێبەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی چاپ کراوە.
-
گۆڤاری ساڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، ژمارە ١٣، ساڵی ١٩٦٩. ژمارەیەکی ٤٦ لاپەڕەیی گۆڤاری ساڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا ژمارە ۱۳ (۱۹٦۹) کە لەلایەن دارا عەتارەوە بژارکردنی بۆ کراوە وە هەروەها وتارەکانی لۆرد کیلبراکن، تۆفیق وەهبی و سی جەی ئێدمۆندزی تێدایە.
-
جیاکاری رەگەزی لە ئێران یەک پەڕەی زانیاری بە ناونیشانی " جیاکاری لە ئێران" کە لە ساڵی ۱۹۸۹ لەلایەن گروپێکی نەناسراوی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا دەڵێت "بە جیاکردنەوەی پیاوان لە ژنان وەک هاوڵاتییەکی پلە دوو"، کۆماری ئیسلامی شێوەیەکی جیاکاری دروستکردووە کە هاوشێوەی ئەوەیە لە ئەفریقایی باشوور هەیە.
-
میراتی شەهیدێک، دوایین وەسیەتنامەی هەڤاڵ جەلال عەلی مارف لە زیندانی ناوەندی موسڵ لە عێراق لە ٢٨ ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە سێدارە درا. نامیلکەیەکی ١٥ لاپەڕەیی کە ژیاننامەیەکی کورت و دوایین وەسیەتنامەی جەلال عەلی ماریف (١٩٤٤-١٩٧٨) لەخۆ دەگرێت کە بە جەمال رەش ناسراوە، ئەندامی کۆمەڵەی مارکسیستی لینینیستی کوردستان بوو کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەعسەوە ئەشکەنجەدرا و لە سێدارە درا.
-
بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) هەڵبژاردەیەک لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی کە بریتین لە سێ لاپەڕە تێبینی ژیاننامەی دەستنووس لەسەر لاپەڕەی دیبلۆماسی، وە هەروەها نووسراوێکی تایپکراو کە باس لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بارزانی لەلایەن ڕیچارد بیستۆن دەکات (١٩٢٦-٢٠١٥).
- بەیاننامەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
-
بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران ژمارە ۱۰ (۲۱ی تشرینی دووەمی ۱۹۷۹) ژمارە ۱۰ی بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران لەگەڵ دە لاپەڕەی هەواڵ و وتار کە لەلایەن ڕێکخراوی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بڵاوکراوەتەوە. مەرجەکانی ئاگربەست و پلانی سەربەخۆیی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کوردستان و هەروەها کورتە هەواڵ دەربارەی ناوچە جیاوازەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان و وتارێک دەربارەی ڕێزگرتن لە یادەوەری شەهیدانی تێدایە.
-
کۆپی بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی بە دەستنوسی جەلال تاڵەبانی. کۆپی بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی بە دەستنوسی جەلال تاڵەبانی.
-
جاڕنامەی دەستنوسی سایکلۆستایل بۆ گەلی کورد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. جاڕنامەی دەستنوسی سایکلۆستایل بۆ گەلی کورد لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
-
بەڵگەنامەکانی تۆمەتبارکردن ( ١٩٩٤): کۆمەڵێک بەڵگەنامە ئیدانەی باڵی بەکرێگیراو و تیرۆریستی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و فەرمانپێدانی هێرشکردنە سەر حکومەتی فیدراڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراقی تێدایە. کۆی بەڵگەنامەکان کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردۆتەوە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو چالاکییە تیرۆریستیانەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامیداوە.
-
ڕەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربۆخەکان (بە فارسی) لەم وتارەدا هاشم سەباغیان، یەکێک لە ئەندامانی شاندی تایبەتی حکومەتی ئێران بۆ کوردستان، ڕەشنوسی ماف و ئەرکەکانی هەرێمە سەربۆخەکانی لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیهان هاوبەش کرد و داوای لە خەڵک و لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە ماوەی دوو هەفتە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەم رەشنوسە لەگەڵ سکرتێری شاندەکە بخەنە روو.