ئەرشیفی دیجیتاڵی کوردی
Item set
Items
-
پۆستەری کۆمەلە 'بەیاننامەی مافە بنەڕەتییەکانی کرێکارانی کوردستان' كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران لە ١٤ خاڵدا مافە سەرەتاییەکانی کرێکارانی کوردستانی ڕاگەیاند.
- كۆمەڵەی خوێندکارانی کورد
-
بەیاننامەی کوردستانی ژمارە ۱ (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤). ژمارەی یەکەمی "بەیاننامەی کوردستان" (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤) کە لەلایەن کۆمیتەی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نامەیەک بۆ عومەر شێخموس کە داوای پشتیوانی لە کارەکانیان دەکات. بەیاننامەکە بریتییە لە "ڕاگەیاندنی پێکهێنانی کۆمیتەی کوردستانی ئێران"، وتارێک لەلایەن "پەیمانگای کوردستانی پاریس" دەربارەی مێژووی کورد، بەشێکی تەرخانکراوە بۆ هەواڵ، دوو نامەی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانێک لە ۲۷ی تشرینی یەکەم ۱۹۸٤ - لە لەندەن دژی بەزۆر دەرکردنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
-
Kurdistan News and Comment Issue No.9 (August 1983) Kurdistan News and Comment Issue No.9 (August 1983) published by the Kurdistan Solidarity Committee (UK), containing sixteen pages of news and features, including interviews with M.E. Borzalan (on Kurdish culture and alphabet) and Omar Sheikhmous
- هەفتەی کوردستان
-
کوردستان، گۆڤاری ساڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، بەرگی ١٣ (١٩٦٩). کوردستان، گۆڤاری ساڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، بەرگی ١٣ (١٩٦٩).
-
نامەی یەکێتی بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دژ بە ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردنی ڕەگەزی، ساڵی ١٩٧٨ نامەی یەکێتی بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دژ بە ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردنی ڕەگەزی، ساڵی ١٩٧٨
-
نامەی عەبدولڕەحمان قاسملوو بۆ عومەر شێخموس قاسملوو لەم نامەیەدا سوپاسی عومەر شێخموس دەکات بۆ هاوکارییەکانی لە سوید.
-
نامەی ئەمیر حەسەن پوور بۆ عومەر شێخمووس لەم نامەیەدا ئەمیر حەسەن پوور لەگەڵ عومەر شێخ مووس باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکات. لەوانە دوایین کۆنفرانسی MESA و گفتوگۆکانیان لەسەر کوردستان باس دەکات. بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپایی دەتوانن لە ڕووناکبیرانی کورد وردتر باس لە خەباتی کورد بکەن. حەسەن پوور پێویستی بە کەسێک هەیە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی "گۆڤاری مێژووی کوردستان". جگە لەوەش حەسەن پوور داوا لە عومەر شێخ مووس دەکات کە لەسەر ڕووداوەکانی کوردستانی ئیران لە سەردەمی پاییزی ساڵی ١٩٧٨ دا بنووسێت.
-
نامەی ئەمیر حەسەن پوور بۆ عومەر شێخمووس لەم نامەیەدا ئەمیر حەسەن پوور لەگەڵ عومەر شێخ مووس باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکات. بۆ نموونە بیرۆکەی نووسین لە سەڕ "وێنەی کلتووری ئێستای کوردستان" کە بڕیارە سەبارەت بە پێنج تەوەری سەڕەکی بێت: زمان، ئەدەبیات، جل و بەرگ، هەڵپەڕکێ، موسیقا و ڕیکخستنی سیاسی. هەروەها باسکردنی بیرۆکەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری لێکۆڵینەوەی کوردستان. لە کوتایی نامەکەیدا باس لە ژیانی لە کەنەدا و ئەو کێشانەی کە هەیانە بۆ عومەر شێخموس دەکات.
- نامەی حەمید دەروێش بۆ دکتۆر قاسملوو
-
نامەیەک لەلایەن کۆمەڵەی عێراقی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی، ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨. نامەیەک لەلایەن کۆمەڵەی عێراقی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی، ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨.
-
نامەیەک لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە سوریا بۆ عومەر شێخ مووس نامەیەک لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە سوریا بۆ عومەر شێخ مووس
-
نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لەلایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا
-
نەخشەی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان نەخشەی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان
-
نەخشەی عیراق و دەوڵەتی فارس لە ساڵی ١٩٢٣، سلێمانی (١:٢٥٣،٤٤٠.١٩٢٣). نەخشەی عێراق و فارس، ژمارە ۲ سلێمانی، ١:٢٥٣،٤٤٠، ساڵی ١٩٢٣. لە نەخشەکەدا دیالە، کەرکوک و سلێمانی دەردەکەوێت، وە پارێزگای ئەردەڵان (کوردستان) و کرماشان بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ڕێنمایی کۆلۆنێل سی ئێچ دی ڕایدەر، سی بی، سی ئای ئی، دی ئێس ئۆ، R.E.، ڕاپرسی گشتی هیندستان، ۱۹۲۳.
-
نەخشەی کوردستان نەخشەیەکی ڕەنگاوڕەنگی کوردستان کە ڕەنگە لە سەرەتای هەشتاکان لەلایەن کۆمەڵەی سویسی کوردستان (ASK) بەرهەم هێنرابێت. لەم وێنەیەدا کوردستان لە لایەن وڵاتانی عێراق، ئێران، و تورکیا دەورە دراوە. هەڕەشەکەیان بە وێنەی تانک و سەربازە چەکدارەکان کە ڕوویان لە خاکی کوردستانە نیشان دەدات. دروشمەکان کە داکۆکی لە ئازادی گەلی کورد دەکات بە زمانەکانی فەڕەنسی، ئەلمانی، کوردی کرمانجی و تورکی هەیە. ئەم نەخشەیە پارێزگای هاتای تورکیا لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست وەک بەشێک لە کوردستان لەخۆ دەگرێت. هەتای پێشتر سەنجاقی ئەلێکساندرێتای سوریا بووە.
- نامەی عومەر شێخ مووس بۆ حوکومەتی بەریتانیا
-
Pages from the Struggle of the Kurdish People in Iran, Section Two: The Feyli Kurds in History 46-page booklet about the history of the Feyli Kurds in Iran
-
گۆڤاری پێشرەو ژمارە ٢،ئەیلولی ١٩٨١. ژمارە ۲ی گۆڤاری پێشرەو (سوید) کە لەلایەن کۆمەڵەوە دەرکراوە.
-
وێنە لە قەڵادزێ، "ژنێک لە تەنیشت ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی هاوسەرەکەی کە سەربازە وەستاوە، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱." وێنەیەکی ئێدث ماوبێک لە قەڵادزێ،" ژنێک لە تەنیشت ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی هاوسەرەکەیەوەیە کە سەربازە، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱." ژنێک وەستاوەو دەستی بە تانکەکەوە گرتووە.
-
وێنەی "کۆچبەرێکی کورد، ناوچەی وان، باوکوری کوردستان، تورکیا، ١٩٨١". وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە "کۆچبەرێکی کوردی، ناوچەی وانە، باکوری کوردستان، تورکیا، ١٩٨١". کچێک گوریسی بەرمیلێکی هەڵواسراوی بەدەستەوەیە.
-
وێنەی "'گەشتن بە هەڵەبجە، کوردستانی عیراق، ١٩٩١". وێنەیەکی ئێدث ماوبێک لە "'گەشتن بە هەڵەبجە، کوردستانی عیراق، ١٩٩١" کورێک وەستاوە لەژێر دروشمێکدا کە لەسەری نوسراوە "شاری شەهیدان پێشوازی لە میوانەکانی دەکات هەڵەبجە هیچی کەمتر نییە لە هیرۆشیما" لە لای چەپی دروشمەکەوە نوسراوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
-
وێنەی "خێزانێک لە ماڵە وێرانەکەیان لە قەڵادیزا، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱". وێنەیەکی ئێدیث ماوبێک لە "خێزانێک لە ماڵە وێرانەکەیان، لە قەڵادزێ، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱." دوو گەورە و سێ منداڵ لەسەر هەیکەلێکی کۆنکرێتی بەهێز دانیشتوون.
-
وێنەی "کەمپی کوردە کۆچەرییەکان لەسەر شاخەکان و ڕێڕەوی مەڕەکان، کوردستانی تورکیا، ١٩٨١". وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە "کەمپێکی کوردە کۆچەرییەکان لەسەر شاخەکان و ڕێڕەوی مەڕەکان، باکوری کوردستان، تورکیا، ١٩٨١". ژن و پیاو لە نێو مەڕە ڕەش و سپیەکاندا لە کەشێکی تەمومژاویدا دەبینرێن.