Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
باشووری کوردستان
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق
کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران. -
بابەتێک دەربارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، لەسەر کتێبێکی عەزیز شەمزینی
بابەتێکی پێنج لاپەڕەیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، بە پشتبەستن بە کتێبی "جوڵانەوەی ئازادی نیشتمانیی کوردستان". عەزیز شەمزینی لە ساڵەکانی ١٩٤٠ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کورەزای عەبدالقادر شەمزینی. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە شاری لینینگراد بەدەستهێناوە. کتێبەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی چاپ کراوە. -
میراتی شەهیدێک، دوایین وەسیەتنامەی هەڤاڵ جەلال عەلی مارف لە زیندانی ناوەندی موسڵ لە عێراق لە ٢٨ ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە سێدارە درا.
نامیلکەیەکی ١٥ لاپەڕەیی کە ژیاننامەیەکی کورت و دوایین وەسیەتنامەی جەلال عەلی ماریف (١٩٤٤-١٩٧٨) لەخۆ دەگرێت کە بە جەمال رەش ناسراوە، ئەندامی کۆمەڵەی مارکسیستی لینینیستی کوردستان بوو کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەعسەوە ئەشکەنجەدرا و لە سێدارە درا. -
بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩)
هەڵبژاردەیەک لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی کە بریتین لە سێ لاپەڕە تێبینی ژیاننامەی دەستنووس لەسەر لاپەڕەی دیبلۆماسی، وە هەروەها نووسراوێکی تایپکراو کە باس لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بارزانی لەلایەن ڕیچارد بیستۆن دەکات (١٩٢٦-٢٠١٥). -
ئیسلامی پیرۆز
ژمارە ٣ ی "ئیسلامی پیرۆز" بڵاوکراوەیەکی کوردی کە لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامی کوردییەوە بڵاو دەکرێتەوە و وتارو بابەتی ئایینی و سیاسی، بەعس، پێشمەرگە، شیعر و وێنەی شێخ محەمەد حاتەمی، نەڤاب سەفاوی و سەدام حوسێن لەخۆ دەگرێت. -
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "گەشتن بە هەڵەبجە، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩١".
وێنەیەکی ئیدث ماوبێك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "گەشتن بە هەڵەبجە، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩١". کورێک وەستاوە لەژێر دروشمێکدا کە لەسەری نوسراوە "شاری شەهیدان پێشوازی لە میوانەکانی دەکات، هەڵەبجە هیچی کەمتر نییە لە هیرۆشیما" لە لای چەپی دروشمەکەوە نوسراوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کۆبوونەوەی جەماوەری لەگەڵ مەسعود بارزانی لە ڕەواندوز، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۱."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کۆبوونەوەی جەماوەری لەگەڵ مەسعود بارزانی لە ڕەواندوز، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۱." لە وێنەکەدا پشتی ئامادەبوان دەردەکەوێت کە چەک و تەقەمەنیان هەڵگرتووە. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: " ژنێک و منداڵەکەی لەناو وێران بووەکانی قەڵادزێ، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩١."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "وێنەی ژنێک و منداڵەکەی لەناو وێران بووەکانی قەڵادزێ، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩١." وێنەیەکی نزیکی ژنێک و منداڵەکەی لەباوەشیا لەگەڵ ژنێکی تر کە لە پشتەوە دەردەکەوێت. -
وێنەیەك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "نووسینێک لەسەر وێرانەکانی خانوویەک لە قەڵادزێ، کوردستانی عێراق ، ساڵی ۱۹۹۱."
وێنەی "نووسراوێک لەسەر وێرانەکانی ماڵێک لە قەڵادزێ، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱." وێنەکە پارچەیەکی کۆنکرێتی گەورەیە کە لەسەری نوسراوە "یارمەتی!" ئۆتۆمبێل و خەڵک بە ڕێگاکەی تەنیشتیدا تێدەپەڕن -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کوردەکان کە لەزاخۆ دەنگ دەدەن، کوردستانی عێراق، ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کوردەکان کە لە زاخۆ دەنگ دەدەن، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢." لە وێنەکەدا دەنگدەران دەنگەکانیان دەخەنە ناو سوندوقەکەوە و کەسەکانی دەوروبەریشیان سەیریان دەکەن. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی لە کەمپینی هەڵبژاردن، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی لە کەمپینی هەڵبژاردن، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢." لە وێنەکەدا مەسعود بارزانی لەگەڵ پیاوێکی تردا تەوقە دەکات و جەماوەرێکیش لە پشتیانەوەن. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢." وێنەکە مەسعود بارزانی بە جامانەی پیشان دەدات. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "مەسعود بارزانی، کوردستانی عێراق، ١٩٩٢." وێنەکە مەسعود بارزانی بە جامانەوە پیشان دەدات . -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کەمپینی هەڵبژاردنی گشتی، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کەمپینی هەڵبژاردنی گشتی، کوردستانی عێراق، ساڵی١٩٩٢ ." لەوێنەکە پۆستەرێکی گەورە و جەماوەرێک کە لە ژێریدا کۆبوونەتەوە دەردەکەوێت. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "وێران بوونی گوندێک لە کوردستانی عێراق."
Photograph by Edith Maubec, annotated: "the destruction of a village, Iraqi Kurdistan". Man shovelling rubble outside a house. Children look on from house. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کۆدی هەڵبژاردن کە لەلایەن حاکمێکەوە لە دهۆک پیشان دەدرێت، کوردستانی عێراق، ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کۆدی هەڵبژاردن کە لەلایەن حاکمێکەوە لە دهۆک پیشان دەدرێت، کوردستانی عێراق، ١٩٩٢." لە وێنەکەدا پیاوێک دانیشتووە و کارتێکی بەرز کردوەتەوە بە رووی کامێراکەدا کە نوسینی عەرەبی لەسەرە. -
وێنەیەک بە پەراوێزەوە: "پێشمەرگەکان لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەردەم وێنەیەکی جەنەڕاڵ بارزانی لە گوندی شەقڵاوەی، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۱."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک بە تێبینیەوە: "پێشمەرگەکان لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەردەم وێنەیەکی جەنەڕاڵ بارزانی لە گوندی شەقڵاوەی، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۱." لە وێنەکەدا چوار پێشمەرگەی پیاو دەردەکەون کە خۆیان پاڵداوەتە پاڵ وێنەیەکی گەورەی جەنراڵ بارزانی کە لەسەر دیوارەکە کێشراوە. -
Photograph with annotation: "Turkish lorries on the Iraqi border, Turkey, 1995".
وێنەیەكی ئیدث ماوبێك کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "بارهەڵگرەکانی تورکیا لەسەر سنووری عێراق، تورکیا، ١٩٩٥". -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە دانوستان لەگەڵ ڕژێمی بەعسی عێراق، کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی سێ لاپەڕەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە دانوستان لەگەڵ ڕژێمی بەعسی عێراق لە ١٥ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥. -
بەیاننامەی سەربازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١٠ی ئایاری ساڵی ١٩٨٥
بەیاننامەی سەربازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە زمانی عەرەبی، کە لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٥ دەرچووە. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١ی شوباتی ساڵی ١٩٨٥سەبارەت بە تاوانێکی نوێ کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجامدراوە.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی سێ لاپەڕەیی بە زمانی عەرەبی لە ١ی شوباتی ١٩٨٥ لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە تاوانێکی نوێی حکومەتی عێراقەوە. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
بەیاننامەیەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی سێ لاپەڕەیی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە سەبارەت بە شەڕی لەگەڵ ئێران، کە لە ئەنجامدا دەیان هەزار عێراقی کوژران و ئاوارەبوون و هەروەها قەیرانی دارایی گشتی درووست بووە. لە درێژەی بابەتەکە باس لە ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا دەکات وەک بەشێک لە دەزگای هەواڵگری عێراق کە بەرپرسیارە لە ناسینەوەی پەنابەران وە لە هەندێک حاڵەتیشدا چالاکی تیرۆریستی لە وڵاتانی ئەوروپا. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکوک لە ساڵی ١٩٨٥.
کۆپی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دەست نووسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکوک لە ١٢ی ئایاری ساڵی ١٩٨٥ دەرچووە. -
ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٩٨٥.
ڕاپۆرتێکی تاپیکراوی پێنج لاپەڕەیی بە زمانی عەرەبی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٩٨٥. ئەم راپۆرتە لە دەنگی گەلی کوردستانەوە وەرگیراوە.