Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
ئێران
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق
کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران. -
وێنەیەکی عەبدولڕەحمان قاسملوو له مههاباد.
عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد وتارێک پێشکەش دەکات لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩. -
پۆستەرێك لە لایەن کۆمەڵەوە
پۆستەرێکی بچووک لە لایەن رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵە، لە ساڵی ١٣٦٨ (١٩٨٩ ی زایینی) به بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڵاوکرایەوە. -
جیاکاری رەگەزی لە ئێران
یەک پەڕەی زانیاری بە ناونیشانی " جیاکاری لە ئێران" کە لە ساڵی ۱۹۸۹ لەلایەن گروپێکی نەناسراوی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا دەڵێت "بە جیاکردنەوەی پیاوان لە ژنان وەک هاوڵاتییەکی پلە دوو"، کۆماری ئیسلامی شێوەیەکی جیاکاری دروستکردووە کە هاوشێوەی ئەوەیە لە ئەفریقایی باشوور هەیە. -
بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران ژمارە ۱۰ (۲۱ی تشرینی دووەمی ۱۹۷۹)
ژمارە ۱۰ی بەیاننامەی ئەنجومەنی یەکگرتووی گەلانی ئێران لەگەڵ دە لاپەڕەی هەواڵ و وتار کە لەلایەن ڕێکخراوی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بڵاوکراوەتەوە. مەرجەکانی ئاگربەست و پلانی سەربەخۆیی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کوردستان و هەروەها کورتە هەواڵ دەربارەی ناوچە جیاوازەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان و وتارێک دەربارەی ڕێزگرتن لە یادەوەری شەهیدانی تێدایە. -
دەقی ئینگلیزی وتارەکەی فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو.
دەقی ئینگلیزی وتارێکی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد محمد حوسێن - کە ئەوکات لە ئەوروپا دەژیا - بۆ کۆنگرەیەکی کوردی لە ئەمستردام لە تشرینی یەکەمی ۱۹۸۳ بە سپۆنسەری پەیمانگای توێژینەوەی خەڵکی ستەملێکراو. -
خمس صور تُظهر شاه إيران وأليكسي كوسيجين، رئيس وزراء الاتحاد السوفيتي، في افتتاح أعمال الصلب في أصفهان عام ١٩٧٣.
پێنج وێنەی ئیدث ماوبێک کە شایی ئێران و ئەلێکسی کۆسیگین سەرۆک وەزیرانی یەکێتی سۆڤیەت پیشان دەدەن لە کردنەوەی کارگەی پۆڵای ئەسفەهان لە ساڵی ١٩٧٣. -
چوار وێنەی کێڵگەی نەوت لە ئەهواز، ساڵی ١٩٧٥.
چوار وێنەی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران لە ئەهواز کە لە لایەن ئیدث ماوبێکەوە لە ساڵی ١٩٧٥ گیراوە. -
وتووێژی شێخ عزەدین حوسەینی لەگەڵ کومەڵەی خوێنکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات.
نامیلکەیەکی ١٤ لاپەڕەیی بە زمانی فارسی کە دەقی وتووێژی شێخ عزەدین حوسەینی لەگەڵ کومەڵەی خوێنکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە ساڵی ١٩٨٢ لەخودەگرێت. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارەی دوانزەهەم
کۆمەڵە هەواڵێکی کورت سەبارەت بە هێڵی پێشەوەی جەنگ لە کوردستان لە ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن کۆمەڵەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان - ژمارەی دووەم.
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان لەنێوان ٢٤ تەموز تا ٣٠ تەموزی ١٩٨٢ لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(کومەلە) بڵاوکرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارە بیست و دوو
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی کوردستان لە نێوان کانونی یەکەمی ١٩٨٢ تا کانونی دووەمی ١٩٨٣ لە لایەن کۆمەڵە بڵاوکرایەوە. -
به رنامه ی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنه رانی گه لی کورد
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بڵاوکراوەتەوە. به رنامه ی ئاشتەوایی هاوبەشی نوێنه رانی گه لی کورد لەخۆ دەگرێت، کە تیایدا داواکارییەکانیان خستووەتە بەردەم حکومەتی ناوەندی و داوای خۆپیشاندانیان کردوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩بۆ پشتیوانی لە بەرنامەی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنەرانی گه لی کورد. -
بەیاننامەی کوردستانی ژمارە ۱ (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤).
ژمارەی یەکەمی "بەیاننامەی کوردستان" (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤) کە لەلایەن کۆمیتەی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس کە داوای پشتیوانی لە کارەکانیان دەکات. بەیاننامەکە بریتییە لە "ڕاگەیاندنی پێکهێنانی کۆمیتەی کوردستانی ئێران"، وتارێک لەلایەن "پەیمانگای کوردستانی پاریس" دەربارەی مێژووی کورد، بەشێکی تەرخانکراوە بۆ هەواڵ، دوو نامەی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانێک لە ۲۷ی تشرینی یەکەم ۱۹۸٤ - لە لەندەن دژی بەزۆر دەرکردنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. -
نامەی عەبدولڕەحمان قاسملوو بۆ عومەر شێخ مووس
قاسملوو لەم نامەیەدا سوپاسی عومەر شێخ مووس دەکات بۆ هاوکارییەکانی لە سوید. -
نامەی ئەمیر حەسەن پوور بۆ عومەر شێخ مووس
لەم نامەیەدا ئەمیر حەسەن پوور لەگەڵ عومەر شێخ مووس باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکات. لەوانە دوایین کۆنفرانسی MESA و گفتوگۆکانیان لەسەر کوردستان باس دەکات. بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپایی دەتوانن لە ڕووناکبیرانی کورد وردتر باس لە خەباتی کورد بکەن. حەسەن پوور پێویستی بە کەسێک هەیە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی "گۆڤاری مێژووی کوردستان". جگە لەوەش حەسەن پوور داوا لە عومەر شێخ مووس دەکات کە لەسەر ڕووداوەکانی کوردستانی ئیران لە پاییزی ساڵی ١٩٧٨ دا بنووسێت. -
بژی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ژنانی ئێران
پۆستەرێک کە بانگەشەی ئازادی بۆ ژنانی ئێرانی دەکات کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی ئێران بڵاوکرایەوە و ڕەخنەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەگرێت. -
فنان باسداران يرسم صورة الخميني، طهران، ديسمبر ١٩٨٥.
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک لە هونەرمەندێکی پاسداران - پاسەوانی شۆڕش یان ئەندامی سوپای پاسداران - کە وێنەیەکی خومەینی دەکێشێت، تاران ، کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ . -
هونه رمه ندێکی پاسداران به تابلۆکەیەوە کە تابلۆی ڕۆناڵد ڕیگانە، ١٩٨٥.
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک لە وێنەکێشێکی بەشی ڕۆشنبیری سوپای پاسداران کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە تاران گیراوە. وێنەکێشەکە کارەکەی کە وێنەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆناڵد ڕیگانە وەک هۆکاری مەرگ پیشان دەدات. -
وێنەی عەبدولمەجید مەجیدی و ئەوانی تر لە یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی ڕاستاخیزی ئێرانی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥.
وێنەیەکی قیاس ١١ × ٩ لەلایەن ئیدیث ماوبێک لە یەکەم کۆنگرەی پارتی نوێی راستاخیزی ئێران لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥. وێنەکە عەبدولمەجید مەجیدی وەزیری دەوڵەت و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پلان و بودجە لە ناو ئامادەبوواندا پیشان دەدات لەگەڵ ئەندامانی تری پارتی راستاخیز. -
وێنەی کارگەی لابردنی گۆگرد لە بید بۆلاند، پارێزگای خوزستان، ئێران، ساڵی ١٩٧٥.
وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە کارگەی لابردنی گۆگرد لە پاڵاوگەی بید بۆلاند لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای خوزستان، ئێران، ساڵی ١٩٧٥. -
وێنەی فاروق ڕەمەزان و هاوسه ره که ی له باشووری تاران ١٩٩٤.
وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە فاروق ڕەمەزان و هاوسەرەکەی لە باشووری تاران ، ساڵی ١٩٩٤. -
وێنەی فاروق ڕەمەزان لەگەڵ ژن و کچ و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە باشووری تاران، ساڵی ١٩٩٤.
وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە فاروق ڕەمەزان لەگەڵ هاوسەر و کچ و کوڕەکەی لە ماڵەکەیان لە باشووری تاران، لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئێران گیراوە. -
وێنەی هاشام فایز کە ڕۆڵی ئیمام حوسەین دەگێڕێت لە نمایشێکی تەعزیەدا لە ئێران، ساڵی ١٩٩١.
وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک کە لە ساڵی ١٩٩١ لە ئێران گیراوە لە نمایشێکی تەعزییە کە تیایدا هاشام فایز بە دانیشتن و سەرپۆشەوە ڕۆڵی شەهید ئیمام حوسەین دەگێڕێت. -
وێنەی سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیرعباس هویدا لە ساڵی ١٩٧٥
وێنەیەکی ئیدیث ماوبێک لە سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەمیر عەباس هویدا لە ساڵی ١٩٧٥ کە لە ئۆفیسەکەی لەبەردەم نەخشەیەکی گەورەی ئێران و کەنداو و هەروەها وێنەی سەرکردەکانی جیهان وەستاوە.