Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
شۆڕشی 1979 لە ئێران
-
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان - ژمارەی دووەم.
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان لەنێوان ٢٤ تەموز تا ٣٠ تەموزی ١٩٨٢ لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(کومەلە) بڵاوکرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارە بیست و دوو
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی کوردستان لە نێوان کانونی یەکەمی ١٩٨٢ تا کانونی دووەمی ١٩٨٣ لە لایەن کۆمەڵە بڵاوکرایەوە. -
نامەی ئەمیر حەسەن پوور بۆ عومەر شێخ مووس
لەم نامەیەدا ئەمیر حەسەن پوور لەگەڵ عومەر شێخ مووس باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکات. لەوانە دوایین کۆنفرانسی MESA و گفتوگۆکانیان لەسەر کوردستان باس دەکات. بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپایی دەتوانن لە ڕووناکبیرانی کورد وردتر باس لە خەباتی کورد بکەن. حەسەن پوور پێویستی بە کەسێک هەیە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی "گۆڤاری مێژووی کوردستان". جگە لەوەش حەسەن پوور داوا لە عومەر شێخ مووس دەکات کە لەسەر ڕووداوەکانی کوردستانی ئیران لە پاییزی ساڵی ١٩٧٨ دا بنووسێت. -
ئاگاداری فەرمی لەلایەن کۆمەڵەوە.
لەم بەڵگەنامەیەدا کورتەیەک لە بارەی کۆچی دوایی فواد مستەفا سوڵتانی و چەند کورتە هەواڵێک سەبارەت بە دۆخی شارە جیاجیاکانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ١٩٨٢ (١٣٦١)دا هەیە. -
هەوڵەکان بەرەوە تێگەیشتن - کۆمەڵێک بەڵگەنامە- بەرگی یەکەم
لەم بەرهەمەدا، بەیاننامە و هەڵوێستە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ١٩٧٩ (١٣٥٧) کۆکراونەتەوە. -
ژمارەی بیستەمی گۆڤاری "مردوم" (گۆڤاری فەرمی حیزبی توودەی ئێران)
شەش لاپەڕەی هەواڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بیستەمین ژمارەی "مەردوم" پێکدەهێنن، کە حیزبی تودەی ئێران لە ۳۰ی ئایاری ۱۹۷۹ بڵاویکردەوە (لاپەڕەی پێنجی وونبووە). "هەڕەشەی ئاژاوەگێڕان لە کوردستان" ناونیشانی وتارێکی کورتە لە لاپەڕە دوودا سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان. نووسەر داوا لە حکومەت دەکات کە ئەو کەسانە سەرکوت بکات کە لە ڕژێمی پێشوودا تێوەگلاون وە بنەماڵەی بارزانی کە مەریوان و هەورامان/عومەرات و دێواندەرەیان لە ناوچە کوردییەکانی دیکەدا گرت. بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئەم گروپانە دزیان لە خەڵک کردووە، هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە و دەستیان بەسەر چەکی خەڵکی تردا دەگرت. -
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران نووسراوه.
ڕێککەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەنێوان شێخ عزەدین حوسەینی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی چریکەکانی فیدایی گەلی ئێران لەخۆدەگرێت.