Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
نهخشهی کوردستان
-
نەخشەی کوردستان
نەخشەیەکی ڕەنگاوڕەنگی کوردستان کە ڕەنگە لە سەرەتای هەشتاکان لەلایەن کۆمەڵەی سویسی کوردستان (ASK) بەرهەم هێنرابێت. لەم وێنەیەدا کوردستان لە لایەن وڵاتانی عێراق، ئێران، و تورکیا دەورە دراوە. هەڕەشەکەیان بە وێنەی تانک و سەربازە چەکدارەکان کە ڕوویان لە خاکی کوردستانە پیشان دەدات. دروشمەکان کە داکۆکی لە ئازادی گەلی کورد دەکات بە زمانەکانی فەڕەنسی، ئەڵمانی، کوردی کرمانجی و تورکی هەیە. ئەم نەخشەیە پارێزگای هاتای تورکیا لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست وەک بەشێک لە کوردستان لەخۆدەگرێت. هەتای پێشتر سەنجاقی ئەلێکساندرێتای سوریا بووە.