Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
هەرێمی کوردستان
-
بابەتێک دەربارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، لەسەر کتێبێکی عەزیز شەمزینی
بابەتێکی پێنج لاپەڕەیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، بە پشتبەستن بە کتێبی "جوڵانەوەی ئازادی نیشتمانیی کوردستان". عەزیز شەمزینی لە ساڵەکانی ١٩٤٠ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کورەزای عەبدالقادر شەمزینی. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە شاری لینینگراد بەدەستهێناوە. کتێبەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی چاپ کراوە. -
دەقی ئینگلیزی وتارەکەی فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو.
دەقی ئینگلیزی وتارێکی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد محمد حوسێن - کە ئەوکات لە ئەوروپا دەژیا - بۆ کۆنگرەیەکی کوردی لە ئەمستردام لە تشرینی یەکەمی ۱۹۸۳ بە سپۆنسەری پەیمانگای توێژینەوەی خەڵکی ستەملێکراو. -
گۆڤاری کۆمەڵە ژمارەی ٩
ژمارەیەکی تایبەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی عێراق باس لە لایەنە تیۆرییەکانی حیزب دەکات کە لەسەر چوارچێوەی مارکسیزم-لینینیزم دامەزراوە. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کوردەکان کە لەزاخۆ دەنگ دەدەن، کوردستانی عێراق، ١٩٩٢."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "کوردەکان کە لە زاخۆ دەنگ دەدەن، کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٩٢." لە وێنەکەدا دەنگدەران دەنگەکانیان دەخەنە ناو سوندوقەکەوە و کەسەکانی دەوروبەریشیان سەیریان دەکەن. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "وێران بوونی گوندێک لە کوردستانی عێراق."
Photograph by Edith Maubec, annotated: "the destruction of a village, Iraqi Kurdistan". Man shovelling rubble outside a house. Children look on from house. -
وێنە بە پەراوێزەوە: "مەرەکەبی نەسراوە کە بۆ مۆری دەنگدان بەکاردێت، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۲"
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: " مەرەکەبی نەسراوە کە بۆ مۆری دەنگدان بەکاردێت، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۲." وێنەکە لە نزیکەوە بوتڵی مەرەکەبەکە پیشان دەدات وە لە باگراوندیشدا پیاوێک کە فۆکسی کامێراکەی لەسەر نیە دەردەکەوێت. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (لە پەخشی دەنگی گەلی کوردستان).
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (لە پەخشی دەنگی گەلی کوردستان). -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٩٨٥.
بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دوو لاپەڕەیی بە زمانی عەرەبی، که له لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان له ١٨ی شوباتی ١٩٨٥ دەرچووە. -
بەیاننامەی سەربازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١٠ی ئایاری ساڵی ١٩٨٥
بەیاننامەی سەربازی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە زمانی عەرەبی، کە لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٥ دەرچووە. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا، لقی بەریتانیا، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی ساڵی ١٩٧٤ بو سەر قەڵادزێ لە مانگی نیسانی ١٩٨٥ بڵاوکردۆتەوە.
بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یەک لاپەرەی کە لەلایەن لقی بەریتانیای یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٥بڵاوکرایەوە بە بۆنەی هێرشی ئاسمانی عێراق بو سهر گوندی قەڵادزێ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ کە ئەوکاتە لە لایەن کۆمەڵەیەکی گەورەی خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی داگیرکرابو.