Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
پارتی دیموکراتی کوردستان
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق
کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران. -
بابەتێک دەربارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، لەسەر کتێبێکی عەزیز شەمزینی
بابەتێکی پێنج لاپەڕەیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد، بە پشتبەستن بە کتێبی "جوڵانەوەی ئازادی نیشتمانیی کوردستان". عەزیز شەمزینی لە ساڵەکانی ١٩٤٠ ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کورەزای عەبدالقادر شەمزینی. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە شاری لینینگراد بەدەستهێناوە. کتێبەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی چاپ کراوە. -
بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩)
هەڵبژاردەیەک لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیا لەسەر مستەفا بارزانی کە بریتین لە سێ لاپەڕە تێبینی ژیاننامەی دەستنووس لەسەر لاپەڕەی دیبلۆماسی، وە هەروەها نووسراوێکی تایپکراو کە باس لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بارزانی لەلایەن ڕیچارد بیستۆن دەکات (١٩٢٦-٢٠١٥). -
بانگهێشتنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق بۆ عومەرشێخ مووس
عومەر شێخ مووس لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق بانگهێشتی کۆنگرەی حەوتەمی حزب کرا لە ٢٠/١١/١٩٦٦. -
نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لە لایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا
نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس لە لایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی لەلایەن خێزانێکەوە لە دهۆک، کوردستانی عێراق، ۱۹۹۱."
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی لەلایەن خێزانێکەوە لە دهۆک، کوردستانی عێراق، ساڵی ۱۹۹۱." وێنەکە لە نزیکەوە دوو کەس پیشان دەدات کە سڵاو لە یەکتری دەکەن، چوار کەسی تر و چەند وێنەیەک لەسەر دیوارەکە دەبینرێت. -
وێنەیەک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "تابلۆیەک کە جەنەڕاڵ بارزانی و کوەرکەی 'مەسعود' پیشان دەدات، کوردستانی عیراق، ساڵی ١٩٩٢.
وێنەیەکی ئیدث ماوبێک کە لە پەراوێزیدا نووسراوە: "تابلۆیەک کە جەنەڕاڵ بارزانی و کوەرکەی 'مەسعود' پیشان دەدات، کوردستانی عیراق، ساڵی ١٩٩٢." لە وێنەکەدا هەردووکیان لەبەردەم شاخێکدا وەستاون و لە پشتیانەوە خۆر لە لوتکەی شاخەکەوە دەردەکەوێت. -
پۆستەر : نمونەیەکی سۆشیالیزم و دیموکراسی بەعس لە کوردستانی عێراقدا
کارتێکی ڕەنگاوڕەنگ کە تابلۆیەکی جەمال بەختیار پیشان دەدات کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق گوندی کوردنشینی ناوپیردان - شوێنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان - لە ٢٠ ی ئایاری ١٩٧٤ دا بە ناونیشانی "نموونەیەک لە سۆشیالیزم و دیموکراسی بەعس لە کوردستانی عێراق" پیشان دەدات. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران نووسراوه.
ڕێککەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەنێوان شێخ عزەدین حوسەینی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی چریکەکانی فیدایی گەلی ئێران لەخۆدەگرێت.