Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق
کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران. -
پەیامێک لە لایەن شێخ عزەدین حوسەینی
مامۆستا عزەدین حوسەینی سێ داواکاری بەرزدەکاتەوە: ١. ڕاگرتنی سەرکوتکردن لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان. ٢. ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. ٣. لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان. -
ڕاپۆرتێک لەسەر مەهاباد لە روژنامەی بامداد (٢٥/١١/١٩٧٩).
ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانی شاری مەهاباد لە ساڵی ١٩٧٩ و بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەیەکی نۆ خاڵی لە روژنامەی بامداد. -
وێنەیەکی عەبدولڕەحمان قاسملوو له مههاباد.
عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد وتارێک پێشکەش دەکات لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩. -
پۆستەرێك لە لایەن کۆمەڵەوە
پۆستەرێکی بچووک لە لایەن رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵە، لە ساڵی ١٣٦٨ (١٩٨٩ ی زایینی) به بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڵاوکرایەوە. -
بەیاننامەی نوسینگەی شێخ عزەدین حوسەینی
ئەم بەیاننامەیە باس لە خواستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بۆ چارەسەر کردنی سیاسی شەڕی سەپێنراو لە دژی کورد و ڕاگرتنی، هەر وەها پێشوازی دەکەن لە هاتنی شاندی دانوستانکار بۆ کوردستان. بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئۆتۆنۆمی کوردستان لە ئێرانێکی دیموکرات دەکەن و داوای یەکگرتوویی خەڵک دەکەن. -
دەقی ئینگلیزی وتارەکەی فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو.
دەقی ئینگلیزی وتارێکی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد محمد حوسێن - کە ئەوکات لە ئەوروپا دەژیا - بۆ کۆنگرەیەکی کوردی لە ئەمستردام لە تشرینی یەکەمی ۱۹۸۳ بە سپۆنسەری پەیمانگای توێژینەوەی خەڵکی ستەملێکراو. -
وتووێژی شێخ عزەدین حوسەینی لەگەڵ کومەڵەی خوێنکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات.
نامیلکەیەکی ١٤ لاپەڕەیی بە زمانی فارسی کە دەقی وتووێژی شێخ عزەدین حوسەینی لەگەڵ کومەڵەی خوێنکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە ساڵی ١٩٨٢ لەخودەگرێت. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارەی دوانزەهەم
کۆمەڵە هەواڵێکی کورت سەبارەت بە هێڵی پێشەوەی جەنگ لە کوردستان لە ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن کۆمەڵەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان - ژمارەی دووەم.
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان لەنێوان ٢٤ تەموز تا ٣٠ تەموزی ١٩٨٢ لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(کومەلە) بڵاوکرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارە بیست و دوو
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی کوردستان لە نێوان کانونی یەکەمی ١٩٨٢ تا کانونی دووەمی ١٩٨٣ لە لایەن کۆمەڵە بڵاوکرایەوە. -
به رنامه ی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنه رانی گه لی کورد
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بڵاوکراوەتەوە. به رنامه ی ئاشتەوایی هاوبەشی نوێنه رانی گه لی کورد لەخۆ دەگرێت، کە تیایدا داواکارییەکانیان خستووەتە بەردەم حکومەتی ناوەندی و داوای خۆپیشاندانیان کردوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩بۆ پشتیوانی لە بەرنامەی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنەرانی گه لی کورد. -
پۆستەری کۆمەڵە 'بەیاننامەی مافە بنەڕەتییەکانی کرێکارانی کوردستان'
كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران لە ١٤ خاڵدا مافە سەرەتاییەکانی کرێکارانی کوردستانی ڕاگەیاند. -
کوردستان ١٩٤٥، ژمارە ١١٥ ( ٧ حوزەیرانی ١٩٨٥).
ژمارە ١١٥ی کوردستان ١٩٤٥، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، بۆ ٧ حوزەیرانی ١٩٨٥. -
کوردستان ١٩٤٥، ژمارە ١١٦( ١٤ حوزەیرانی ١٩٨٥)
ژمارە ١١٦ی کوردستان ١٩٤٥، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، بۆ ١٤ حوزەیرانی ١٩٨٥. -
کوردستان ١٩٤٥، ژمارە ١١٨ ( ٢٨ حوزەیرانی ١٩٨٥)
ژمارە ١١٨ی کوردستان ١٩٤٥، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، بۆ ٢٨ ی حوزەیرانی ١٩٨٥. -
کوردستان ١٩٤٥، ژمارە ١٩٨ ( ١٠ ئازاری ١٩٨٨)
ژمارە ١٩٨ی کوردستان ١٩٤٥، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، بۆ ١٠ ئازاری ١٩٨٨. -
کوردستان ١٩٤٥، ژمارە ٩٦ ( حوزەیرانی ١٩٨٤)
ژمارە ٩٦ی کوردستان ١٩٤٥، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، حوزەیرانی ١٩٨٤ -
بەیاننامەی کوردستانی ژمارە ۱ (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤).
ژمارەی یەکەمی "بەیاننامەی کوردستان" (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤) کە لەلایەن کۆمیتەی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس کە داوای پشتیوانی لە کارەکانیان دەکات. بەیاننامەکە بریتییە لە "ڕاگەیاندنی پێکهێنانی کۆمیتەی کوردستانی ئێران"، وتارێک لەلایەن "پەیمانگای کوردستانی پاریس" دەربارەی مێژووی کورد، بەشێکی تەرخانکراوە بۆ هەواڵ، دوو نامەی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانێک لە ۲۷ی تشرینی یەکەم ۱۹۸٤ - لە لەندەن دژی بەزۆر دەرکردنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. -
نامەی عەبدولڕەحمان قاسملوو بۆ عومەر شێخ مووس
قاسملوو لەم نامەیەدا سوپاسی عومەر شێخ مووس دەکات بۆ هاوکارییەکانی لە سوید. -
نامەی ئەمیر حەسەن پوور بۆ عومەر شێخ مووس
لەم نامەیەدا ئەمیر حەسەن پوور لەگەڵ عومەر شێخ مووس باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەکات. لەوانە دوایین کۆنفرانسی MESA و گفتوگۆکانیان لەسەر کوردستان باس دەکات. بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپایی دەتوانن لە ڕووناکبیرانی کورد وردتر باس لە خەباتی کورد بکەن. حەسەن پوور پێویستی بە کەسێک هەیە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی "گۆڤاری مێژووی کوردستان". جگە لەوەش حەسەن پوور داوا لە عومەر شێخ مووس دەکات کە لەسەر ڕووداوەکانی کوردستانی ئیران لە پاییزی ساڵی ١٩٧٨ دا بنووسێت. -
لاپەڕەکان لە خەباتی گەلی کورد لە ئێران ، بەشی دووەم : کوردانی فەیلی لە مێژوودا
نامیلکەی ٤٦ لاپەڕەیی دەربارەی مێژووی کوردانی فەیلی لە ئێران -
ئاگاداری فەرمی لەلایەن کۆمەڵەوە.
لەم بەڵگەنامەیەدا کورتەیەک لە بارەی کۆچی دوایی فواد مستەفا سوڵتانی و چەند کورتە هەواڵێک سەبارەت بە دۆخی شارە جیاجیاکانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ١٩٨٢ (١٣٦١)دا هەیە. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
زنجیرە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کۆمەڵە.
نۆ ڕاپۆرت لەسەر بەرەکانی شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها چەند بابەت لەسەر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەخۆدەگرێت.