Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
کۆماری ئیسلامیی ئێران
-
بەیاننامەی دەستنووسی کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە عێراق
کۆمیتەی بەرگیری لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٧٦دا وتارێکی چوار لاپەڕەیی بە دەستنووس بڵاوکردەوە. لەم وتارەدا نوسەران ڕەخنە لە هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران دەگرن بو هەوڵەکانیان بۆ سەرکوتکردنی دانیشتووانی کورد بە هاوکاری پارتە کوردییە ناوخۆییەکان. ئەندامانی کۆمیتەکە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان - ژمارەی دووەم.
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان لەنێوان ٢٤ تەموز تا ٣٠ تەموزی ١٩٨٢ لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(کومەلە) بڵاوکرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارە بیست و دوو
زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی کوردستان لە نێوان کانونی یەکەمی ١٩٨٢ تا کانونی دووەمی ١٩٨٣ لە لایەن کۆمەڵە بڵاوکرایەوە. -
به رنامه ی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنه رانی گه لی کورد
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بڵاوکراوەتەوە. به رنامه ی ئاشتەوایی هاوبەشی نوێنه رانی گه لی کورد لەخۆ دەگرێت، کە تیایدا داواکارییەکانیان خستووەتە بەردەم حکومەتی ناوەندی و داوای خۆپیشاندانیان کردوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩بۆ پشتیوانی لە بەرنامەی ئاشته ویی هاوبه شی نوێنەرانی گه لی کورد. -
بەیاننامەی کوردستانی ژمارە ۱ (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤).
ژمارەی یەکەمی "بەیاننامەی کوردستان" (تشرینی دووەمی ۱۹۸٤) کە لەلایەن کۆمیتەی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نامەیەک بۆ عومەر شێخ مووس کە داوای پشتیوانی لە کارەکانیان دەکات. بەیاننامەکە بریتییە لە "ڕاگەیاندنی پێکهێنانی کۆمیتەی کوردستانی ئێران"، وتارێک لەلایەن "پەیمانگای کوردستانی پاریس" دەربارەی مێژووی کورد، بەشێکی تەرخانکراوە بۆ هەواڵ، دوو نامەی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانێک لە ۲۷ی تشرینی یەکەم ۱۹۸٤ - لە لەندەن دژی بەزۆر دەرکردنی کوردەکان لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. -
ئاگاداری فەرمی لەلایەن کۆمەڵەوە.
لەم بەڵگەنامەیەدا کورتەیەک لە بارەی کۆچی دوایی فواد مستەفا سوڵتانی و چەند کورتە هەواڵێک سەبارەت بە دۆخی شارە جیاجیاکانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ١٩٨٢ (١٣٦١)دا هەیە. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
بەیاننامەیەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی سێ لاپەڕەیی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە سەبارەت بە شەڕی لەگەڵ ئێران، کە لە ئەنجامدا دەیان هەزار عێراقی کوژران و ئاوارەبوون و هەروەها قەیرانی دارایی گشتی درووست بووە. لە درێژەی بابەتەکە باس لە ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا دەکات وەک بەشێک لە دەزگای هەواڵگری عێراق کە بەرپرسیارە لە ناسینەوەی پەنابەران وە لە هەندێک حاڵەتیشدا چالاکی تیرۆریستی لە وڵاتانی ئەوروپا. -
زنجیرە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کۆمەڵە.
نۆ ڕاپۆرت لەسەر بەرەکانی شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها چەند بابەت لەسەر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەخۆدەگرێت. -
هەوڵەکان بەرەوە تێگەیشتن - کۆمەڵێک بەڵگەنامە- بەرگی دووەم
ئەم کۆکراوەیە بەیاننامە و هەڵوێستە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لەخۆدەگرێت. -
وەرگێڕانی فارسی بابەتێک لە ڕۆژنامەی "کار" کە لەلایەن ڕێکخراوی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران نووسراوه.
ڕێککەوتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەنێوان شێخ عزەدین حوسەینی، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی چریکەکانی فیدایی گەلی ئێران لەخۆدەگرێت.