Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
کۆمهڵهی زهحمهتکیشانی کوردستان
-
دروشمێکی نوێ، سیاسەتێکی کۆن دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی کومەڵە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رەخنەیەکی دوو لاپەڕەیی سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەت و دروشمی یەکێتی بڵاوکردۆتەوە. ئەم بەڵگەیە ڕەخنە لەوە دەگرێت کە جەلال تاڵەبانی وازی لە دروشمی "ئۆتۆنۆمی" هێناوە و لە جیاتی ئەوە دروشمی "مافی چارەنووس" یان هەڵگرتووە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارەی دوانزەهەم کۆمەڵە هەواڵێکی کورت سەبارەت بە هێڵی پێشەوەی جەنگ لە کوردستان لە ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن کۆمەڵەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. -
ڕادیۆی دەنگی ئێران: هەواڵی کوردستان -ژمارە بیست و دوو زنجیرەیەک کورتە هەواڵ سەبارەت بە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی کوردستان لە نێوان کانونی یەکەمی ١٩٨٢ تا کانونی دووەمی ١٩٨٣ لە لایەن کۆمەڵە بڵاوکرایەوە. -
ئاگاداری فەرمی لەلایەن کۆمەڵەوە. لەم بەڵگەنامەیەدا کورتەیەک لە بارەی کۆچی دوایی فواد مستەفا سوڵتانی و چەند کورتە هەواڵێک سەبارەت بە دۆخی شارە جیاجیاکانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ١٩٨٢ (١٣٦١)دا هەیە. -
ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەوروپا لەسەر لەسێدارەدانی شەهاب شێخ نوری و هەڤاڵەکانی بەیاننامەیەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەوروپا لەسەر لەسێدارەدانی شەهاب شێخ نوری، کە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کوژرا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە زەحمەتکێشانی کوردستان (کۆمەڵەی ڕەنجدەران) کە لەساڵی ١٩٧٠دا بە هاوبەشی دایمەزراند بوو، دوای ئەوەی ڕادەستکرایەوە لەلایەن بریکارەکانی ساواک لە ئێران.