Items
Site
ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Subject is exactly
باشووری کوردستان
-
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی پێنج لاپەڕەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زمانی فارسی سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق لە تەمووزی ۱۹۸۳. بڵاوکراوەکە ڕەخنەگرتنە لە لایەنە جیاوازەکانی بەشدار لە جەنگەکە و داواکردنی خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئێران و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە ئازاد بوون. -
بەیاننامەیەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا. یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ١ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی سێ لاپەڕەیی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە ڕژێمی عێراق گرتووە سەبارەت بە شەڕی لەگەڵ ئێران، کە لە ئەنجامدا دەیان هەزار عێراقی کوژران و ئاوارەبوون و هەروەها قەیرانی دارایی گشتی درووست بووە. لە درێژەی بابەتەکە باس لە ڕۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا دەکات وەک بەشێک لە دەزگای هەواڵگری عێراق کە بەرپرسیارە لە ناسینەوەی پەنابەران وە لە هەندێک حاڵەتیشدا چالاکی تیرۆریستی لە وڵاتانی ئەوروپا. -
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکوک لە ساڵی ١٩٨٥. کۆپی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دەست نووسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە نزیک کەرکوک لە ١٢ی ئایاری ساڵی ١٩٨٥ دەرچووە. -
ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٩٨٥. ڕاپۆرتێکی تاپیکراوی پێنج لاپەڕەیی بە زمانی عەرەبی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٩٨٥. ئەم راپۆرتە لە دەنگی گەلی کوردستانەوە وەرگیراوە. -
ڕۆژنامەی کوردی «تێگەیشتنی ڕاستی» بڵاوکراوەی بەغدا ئەم تۆمارە بریتییە لە ژمارەکانی ١ تا ٦٥ی ڕۆژنامەی کوردی «تێگەیشتنی ڕاستی»، کە لە بەغدا بڵاو کراونەتەوە و لە ژێر سەرپەرشتیی مەیجر ئی.ب. سۆانێ دا ئامادە کراون. سەرچاوەی ئینسایکلۆپیدیای ئێرانیکا پشتڕاستکراوە کە ئی.ب.سۆانێ لە بواری کاری زمان و توێژینەوەی کوردیدا چالاک بووە و کتێبی ڕێزمانی کرمانجی یان زمانی کوردی (١١٣) و ڕێزمانی سەرەتایی کورمانجی (١١٩)ی بە بڵاوکراوە. -
یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا، لقی بەریتانیا، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی ساڵی ١٩٧٤ بو سەر قەڵادزێ لە مانگی نیسانی ١٩٨٥ بڵاوکردۆتەوە. بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی یەک لاپەرەی کە لەلایەن لقی بەریتانیای یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە ئەوروپا لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٥بڵاوکرایەوە بە بۆنەی هێرشی ئاسمانی عێراق بو سهر گوندی قەڵادزێ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ کە ئەوکاتە لە لایەن کۆمەڵەیەکی گەورەی خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی داگیرکرابو. -
بەرگی دووەمی دەنگی گێتی تازە بەرگی دووەمی گۆڤاری "دەنگی گێتی تازە"، گۆڤارێکی کوردی لە عێراق لە ساڵی ١٩٤٣ تا ١٩٤٧بڵاوکراوەتەوە.